هەمووشتێك دەربارەی داڤۆس بزانە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر


جارێكی دیكە گوندە دڵفڕێنەكەی داڤۆس دەرگا بۆ میوانە بازرگان و سیاسییەكان دەكاتەوە و لە كەشێكی سارددا پێشوازیەكی گەرم لە میوانەكان دەكات.

كڵاس شوابی، ئابووریناسی سويسری بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشە ئابوریەكانی جیهان بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1971 یەكەمین دیدارەكانی كۆنفرانسەكەی ئەنجامدا

داڤۆس تەنها كۆڕبەندێكی ئابوری نییە، بەڵكو كۆڕبەندێكی ستراتیژی سیاسی و گرنگە لە جیهاندا.

لە ساڵی 2013ـەوە بە فەرمی نوێنەری هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا دەكات، كە ئەوكاتە مەسعود بارزانی وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری تێداكرد.

بۆ ئەمساڵ كۆڕبەندەكە بە بەشداری 2500 كەسایەتی و 52 سەرۆكی وڵاتان و 56 وەزیری دارایی و 30وەزیری بازرگانی بۆ ماوەی چوار رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ نوێنەرایەتی كوردستان دەكات لە داڤۆس

بارزانی لەگەڵ میوانەكاندا لە بارەی هەناردەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەرێم لەگەڵ دەرەوە تاوتوێ دەكات.

ئەوە لە كاتێكدایە شاندی عێراق بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ دراوسێكان و جیهاندا  بە سەرۆكایەتی لەتیف رەشید لە كۆڕبەندەكەن.

شەڕی ئۆكرانیا و قەیرانی وزە و گۆرانكاریەكانی كەشوهەوا لە گرنگترین ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی ئەمجارەی کۆڕبەندی داڤۆسە.

جیاواز لە پرسە جیهانیەكان، كۆڕبەندە نرخی مانەوە و هۆتێلی لە گوندە خنجیلەكەی داڤۆسی لە 200 دۆلارەوە بۆ نزیكەی چوار هەزار دۆلار بەرزبوەتەوە.