لە ئێران

مانگی رابردوو 17 ژن کوژراون و 15ـی دیکەش دەستگیر کراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە وڵاتی ئێران مانگی رابردوو 17 ژن کوژراون و 15ـی دیکەش دەستگیر کراون، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، سێ ژنیش لەسێدارە دراون.

ئەو رێکخراوە کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بڵاویکردووەتەوە، هەشت ژن لە لایەن هاوژینەکانیانەوە، ژنێک لە لایەن هاوژینە پێشووەکەی، سێ ژن لە لایەن برا و ژنێک لە لایەن دۆستەکەی و شەش ژنیش لە لایەن کەسانێک بە ناسنامەی نادیارەوە کوژراون.

هەنگاو دەڵێت، “لە سەرجەم ئەو 17 حاڵەت ژنکوژییە، سیانیان بە پاساوی پاراستنی نامووس، نۆ حاڵەت کێشەی خێزانی و سێ حاڵەت کێشەی ئابووری بووە و ئەوانی دیکەش هۆکاری جۆراوجۆریان هەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، لەسێدارەدان، دەستبەسەرکردن و کوشتنی ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەردەوامە.

“لە ساڵی پێشوودا 122 ژنکوژی لە ئێراندا تۆمار کراوە، کە بەشێکی هەرە زۆری ئەو کوشتنانە لە لایەن ئەندامانی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی ئەو ژنانەوە ئەنجامدراوە.

لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ ژنێک کوژرا

لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ ژنێک کوژرا