
گەرمیان. وێنە: سۆشیال میدیا
لە 2022ـدا 797 هاوسەر لە گەرمیان جیابوونەتەوە
+964
هونەر فارس- گەرمیان
لەگەڵ ئەوەی نزیکەی سێ هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری لە گەرمیان تۆمار کراوە، بهڵام بهپێی ئامارهكان 797 حاڵهتى جیابوونەوەى هاوسهرانیش ههن.
دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک گەرمیان، ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە بێت ساڵی 2022 لە گەرمیان 797 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، لە بەرامبەریشدا دوو هەزارو 746 حاڵەتی هاوسەرگیریش تۆمار کراوە، بەمەش تێکڕای جیابوونەوە بەرامبەر هاوسەرگیری دەکاتە لە 29٪..
لەو دوو هەزارو 746 هاوسەرگیرییەی لە گەرمیان تۆمار کراوە، هەزار 271 حاڵەتی لە دادگای باری کەسێتی کەلار بووە، کەمترین پڕۆسەی هاوسەرگیریش لە دادگای باری کەسێتی خانەقین بووە کە تەنیا 27 حاڵەتی هاوسەرگیری بووە.
