لە شارەزوور

بەهۆی کەش و هەواوە دەوامی خوێندنگەی سەرەتایی و باخچەکان راگیران

964+

توانا نەقی

دەوامی دووەم یان دوای نیوەڕوانی قوتابخانە سەرەتاییەکان و باخچەکانی ساوایان لە شارەزوور بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە راگیران.

ئەمڕۆ سێشەممە، پەروەردەی شارەزوور بڵاویکردەوە، بە پرس و راوێژ بە پەروەردەی گشتی سلێمانی و قایمقامی شارەزوور، بڕیاریانداوە دەوامی باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکانی 1 -6 بنەڕەتی لە دوای نیوەڕوان رابگیرێت.

دەشڵێت، لە قوتابخانە ئامادەییەکان و قۆناغەکانی 7 -9 دەوام ئاسایی دەبێت.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین و تەرزە رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمە باران دەبارێت.

بەفر دەوامی خوێندنگەکانی لە پێنجوێن راگرت

بەفر دەوامی خوێندنگەکانی لە پێنجوێن راگرت