به‌رگریى شارستانى ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن
پردێ خۆی بۆ دروێنه‌ى گه‌نم و جۆى ئه‌مساڵ ئاماده كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ناحیه‌ى پردێ، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى له‌گه‌ڵ جوتیارانى سنووره‌كه كۆكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ دروێنه‌ى گه‌نم و جۆى ئه‌مساڵ، به‌رگریى شارستانى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت، له هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
عه‌دنان عومه‌ر، رێگه‌پێدراو له بنكه‌ى به‌رگریى شارستانیى پردێ به 964ـى وت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناو گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌كه‌یان.
وتیشی “دوو ژماره‌ى په‌یوه‌ندیكردنیشمان بۆ جوتیاران بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێمان داون، تا له‌كاتى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن”.
ساڵانه له پردێ ئه‌م ئاماده‌كارییانه بۆ جوتیاران ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزى دروێنه‌ى دانه‌وێڵه‌كانیان بە سه‌لامه‌تى تێبپه‌ڕێنن.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر به‌شی كشتو‌كاڵى پردێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سنوورى ناحه‌كه‌یان ساڵانه نزیكه‌ى 10 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم و جۆ ده‌چێندرێت و به‌شێكی ئه‌و زه‌وییانه‌ش دواى كۆتاییهاتنى وه‌رزى دروێنه‌یان، گه‌نمه‌شامی و به‌رهه‌مى دیكه‌ى لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.