تەنیا 1 هاوڵاتى دەستگیرکراوە

لە هەر رۆژێکدا 15 دارى سروشتى لە سنوورى قەزاى دوکان دەبڕدرێن

وریا فەتاح

بە پێى ئامارێکى پۆلیسى دارستانى دوکان، تەنیا لە مانگى نیساندا 437 دارى سروشتى بڕدراونەتەوە، حەوت بەلەمیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەشى پۆلیسى دارستانى دوکان و سەرجەم بنکەکانى، ئامارى کار و چالاکییەکانیان بۆ مانگى نیسان بڵاوکردەوە و لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت، لەو مانگەدا 4 کەس بە تۆمەتى راوى ماسى و داربڕین و زێدەڕۆیى دەستگیرکراون.

ئەوەش روونکراوەتەوە، 25 ماسى زیندووى راوکراو رزگارکراون و 4 شەداو و 131 تۆڕى راو و 7 بەلەم و ئۆتۆمبێلێک، دەستیان بەسەرداگیراوە.

لە ئامارەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، لە مانگى 4ـى 2024دا، 437 دارى سروشتى بڕدراونەتەوە، کە بۆ هەر رۆژێک نزیکەى 15 دار بڕدراونەتەوە و تەنیا یەک تۆمەتباریش لەسەر داربڕین دەستگیرکراوە.