له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان
تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستیپێكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7.5.2024 تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانیی كۆتایی ساڵ بۆ قوتابیانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تا 14ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاقیكردنه‌وه‌كان كاتژمێر 8:00ی ئه‌م به‌یانییه ده‌ستیپێكرد.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كوردستان به 964 وت، 130970 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، كه له 2335 هۆڵی تاقیكردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وتیشی، هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ر 2311 قوتابخانه دابه‌شكراون.
سه‌باره‌ت به شاری هه‌ولێریش، نه‌وزاد عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر به 964ی وت، “له سنووری په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر 39733 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌ن، كه به‌سه‌ر 671 هۆڵی تاقیكردنه‌وه دابه‌ش كراون.
وتیشی، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان فه‌راهه‌م كراوه، كه تا 14ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.