بە چی؟

هاوڵاتییه‌كی هه‌ولێر لە چوارقوڕنە گیانی لە دەست دا


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئه‌مشه‌و “دووشه‌ممه‌ 6.5.2024” ئاشكرای كرد، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك، كه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێره‌ له‌ ئاوی گوندی قه‌مته‌ران خنكا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، هاوڵاتییه‌كه‌ له‌دایكبووی 1983یه‌ و كاسب بووه‌ و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌، به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی سه‌رقاڵی راوه‌ماسی بووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوی گوندی قه‌مته‌ران و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه‌ دوای ئەنجامدانی پشڪینی توێکاری لە پزیشڪی دادی رانیە، رادەستی ڪەسوڪاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێڪۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.