چی روویداوە؟
مانه‌وه‌ی چاڤی له بارسێلۆنا مسۆگه‌ر نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاڤی له رۆژانی رابردوو له بڕیاری رۆیشتن له یانه‌ی بارسێلۆنا په‌شیمان بووه‌وه و به‌م بڕیاره ته‌نیا هانده‌رانی ریال مه‌دریدی دڵخۆش كرد، ئێستا هه‌واڵی نوێ هه‌یه و باس له‌وه ده‌كرێت، چاڤی با زۆر دڵخۆش نه‌بێت و له‌وانه‌یه ده‌ربكرێت.
رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی ده‌ڵێت، دوای شكستی تیپه‌كه به‌رامبه‌ر جیرۆنا به چوار گۆڵ، بارودۆخی ناو ئیداره‌ی بارسێلۆنا گۆڕاوه و پێیان وایه ده‌بێت بڕیاری له باره‌ی هه‌ندێك له یاریزانه‌كان و راهێنه‌ریشه‌وه بدرێت.
یانه‌كه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانان هه‌موو كارێكی راگرتووه، تا بزانن چ بڕیارێك له باره‌ی چاڤی ده‌ده‌ن له دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه.
بارسێلۆنا ئێستا پله‌ی سێیه‌می لالیگای به‌ده‌سته‌وه‌یه و شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌م ده‌كات.