زیدان دووباره بایرن میونشنی ره‌تكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له كاتێكدا یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی هه‌وڵ ده‌دات زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی بكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام زیدان باڤارییه‌كانی ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێت، “هیوادارم ریال مه‌درید له بایرن میونشن بباته‌وه”.
زیدان بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانی قسه‌ی كردووه و جارێكی دیكه ره‌تیكرده‌وه مه‌شقی یانه‌ی بایرن میونشن وه‌ربگرێت، کە پێشتریش هەوڵێک هەبوو زیدان ببێتە راهێنەری یانەکە.
زیزو ئاشكرای كرد، چوارشه‌ممه له مه‌درید ده‌بێت بۆ سه‌یركردنی ریال مه‌درید و بایرن میونشن له پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
زیدان له 2021ـه‌وه بێ ئیشه و هه‌ر له گه‌شت و گه‌ڕانه، چاوی له مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسایه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و فرسه‌ته‌ی بۆ رێكنه‌كه‌وتووه.