پردى خەلیفاوا مەترسى رووخانى لەسەرە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی
ئەو بارانە بەخوڕەى لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە سلێمانى گرتووەتەوە، مەترسى رووخان لەسەر پردى گەڕەکى خەلیفاوا دروست کردووە.

بەپێى ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردوون، ئاوێکى زۆر لە رێڕەوە ئاوییەکەى گەڕەکى خەلیفاوا دروست بووە و ئاو کەوتووەتە سەر پردەکەى خەلیفاوا و تەنیشتەکانى پردەکە داڕووخاون.

جگە لە پردەکە، چەند خانوویەکى بەشى خوارەوەى پردەکە چۆڵکراون و مەترسى رووخانیان لەسەرە.
پردەکە دانیشتووانى گەڕەکى خەلیفاوە بە ناوشارى سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح