هه‌فتانه نزیكه‌ى سێ تۆن كۆده‌كرێته‌وه
تاڤگه‌ى سه‌رسوول له زبڵ و پاشماوه‌ى هاوڵاتیان پاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى قه‌زاى ماوه‌ت ده‌ڵێت، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تاڤگه‌ى سه‌رسوول له سنوورى قه‌زاكه‌یان پاكده‌كه‌نه‌وه، چونكه گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كەن، به‌ڵام له دواى خۆیاندا پاشماوه‌كان به‌جێدێڵن.
تاڤگەی سەرسوول، یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى شارباژێڕه، كه دەکەوێتە قەزای ماوەت و ماوه‌ى چەند ساڵێکە گەشتیاران سەردانی دەکەن.
ئیبراهیم حه‌مه‌ده‌مین مه‌حمود، سه‌رۆكى شاره‌وانیى ماوه‌ت به 964ـى وت، به پێی پلانی به‌رده‌وامیان هه‌فتانه جارێك بۆ دووجار سنوورى ئه‌و تاڤگه‌یه پاكده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “هه‌فتانه نزیكه‌ى سێ تۆن زبڵ و پاشماوه‌ى هاوڵاتیان له نزیك ئه‌م تاڤگه‌یه كۆده‌كرێته‌وه”.
شاره‌وانیى ماوه‌ت له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه كارى پاككردنه‌وه‌ى سنووره‌كه‌ى داوه‌ته کۆمپانیا ئۆرانۆس رۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاشماوه و خاشاك له گه‌ڕه‌ك و شوێنه گستییه‌كانى ئه‌م قه‌زایه كۆده‌كه‌نه‌وه.