چۆن سوودمەند دەبیت؟

لە بارەى بڕیارى لێخۆشبوونى 20%ـى کرێى کارەبا روونکردنەوە دەدرێت

964+

وریا فەتاح

کارەباى سلێمانى لە بارەى بڕیارى لێخۆشبوونى 20%ـى کرێى کارەبا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەوانەى پێدانى پارە دەکەن بە قیست تەنیا لەو قیستانە لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت، کە دەکەونە بەر بڕیارەکە.

ئاکۆ حەمە رەشید، لێپرسراوى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژهەڵات لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، پرسیارى زۆرمان بۆ دێت لە بارەى داشکاندنى 20%ـى کرێى کارەبا، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان بزانن داشکاندنەکە، تەنیا بۆ ئەو کاتەیە، کە کرێیەکە دەدەن، ئەگەر درەنگ بکەوێت رەنگە ئەوکات بڕیارەکە کۆتایى هاتبێت.

روونى دەکاتەوە، ئەگەر هاوڵاتییەک 800 هەزار کرێى کارەبا قەرزدار بێت و بە چوار قیست بیداتەوە، هەر قیستێکى دەبێت بە 200 هەزار، بۆیە ئەگەر ئێستا یەک قیست بدات 160 هەزارى لێوەردەگیرێت و 600 هەزار قەرزى لەسەر دەمێنێت، ئەگەر بڕیارى داشکاندنى 20%ـەکە بەردەوام بوو بۆ هەر قیستیک 160 هەزارى لێوەردەگیرێت، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە هەڵگیرا، دەبێت کۆى ئەو قەرزەى ماویەتى بەبێ داشکاندن بدات.

رۆژى 27.3.2024، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاری دا بە لێخۆشبوونى 20%ـى پارەى کرێى کەڵەکەبووى هاوبەشانى کارەبا، بڕیارەکەش کاتێکى دیاریکراوى نییە و تا بارودۆخى دارایى بە ناهەموارى بمێنێتەوە بەردەوامى دەبێت.

پێوەری کارەبای ماڵان کێشەی بۆ کارەبای سلێمانی دروست کر...

پێوەری کارەبای ماڵان کێشەی بۆ کارەبای سلێمانی دروست کردووە