بە گوژمەی نیو ملیار دینار

رێگەی دەربەندیخان – سیارە نۆژەن و فراوان دەکرێتەوە

964+

توانا نەقی

رێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانی تەوەکو گوندی سیارە جگە لەوەی یەک سایدە رێگایەکی خراپ و باریکە و زۆربەی ئەو رووداوە هاتوچۆیانەی روودەدەن لەو رێگایەدا دەکەوێتە ئەو شوێنەوە، ئێستا پارەی پۆ دەرخانکراوە کە فراوان بکرێت.

قایمقامی دەربەندیخان سەردانی پارێزگای سلێمانی و رێگاوبانی سلێمانی کردووە، ئەوانیش هەم بۆ پرۆژەی یەک لە ئاوی دەربەندیخان و هەم بۆ ئەو رێگەیش پارەیان تەرخانکردووە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە بڕی 24 ملیۆن و 960 هەزار دینار بۆ دابینکردنی تاقم غەتاس بۆ پرۆژەی یەکی ئاوی دەربەندیخا بۆ زیاد کردنی ئاو خەرجکراوە.

وتیشێ، لەلایەن رێگاوبانی سلێمانیشەوە بڕی 500 ملیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن و قیرتاوکردنی رێگای دەربەندیخان – سیارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەی رێگاکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و کاریەگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر لۆدی زۆری سەر رێگاکە.

کێشەی ئاوی دەربەندیخان لە کەمی نییە لە کوالێتیدایە

کێشەی ئاوی دەربەندیخان لە کەمی نییە لە کوالێتیدایە