سەگە جۆخۆرەکەی خەلیفان

ئەو سەگەی مەیلی گۆشتخواردنی نەماوە و خووی داوەتە جۆ

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لە خەلیفان سەگێک هەیە سەری لە خۆی و خاوەنەکەشی شێواندووە، رزقی بزنەکانی بڕیوە، هەتا جۆ هەبێت نان و گۆشت ناخوات.

کارزان رەشید خەڵکی خەلیفانەو خاوەنی سەگەکەیە، خۆی شوانەو چەند بزنێکی هەیە، لە پاڵ ئەوەشدا حەزی لەبەخێوکردنی مریشک و مەل و باڵندەو خۆی وتەنی ”دەعبا”یە، ئەم سەگەش ئەوەندە تێکەڵی ئاژەڵ و باڵندەکان بووە مەیلی گۆشتخواردنی نەماوەو خووی داوەتە جۆ.

کارزان دەڵێت نان و گۆشت بۆ سەگەکە دابنێ، بەڵام سەگەکەی چاوەڕێیە تا جۆ بۆ بزنەکان رۆبکات، ئەویش لەگەڵیان سەر دەنێتە ناو ئاخوڕەکە و تا مڕ دەبێت جۆ دەخوات.

سەیر ئەوەیە بزنەکان بەمە راهاتوون و تەنیا رێگە بەو سەگە دەدەن لە رزقەکەیان شەریک بێت، هەر سەگێکی تر لە خواردنەکەیان نزیک ببێتەوە لێی دەدەن و دەیدەنە بەر قۆچان.

سەگەکە هەم بووەتە شەریکە بەش و هەم بووەتە شوانی بزنەکان، خۆی بەیانیان دەیانباتە ئەو دەشتودەرە، دەیانلەوەڕێنێت و ئێوارەش دەیانهێنێتەوە.

دوای سێ رۆژ بێچووە سەگێک لە بیرێک دەرهێنرا

دوای سێ رۆژ بێچووە سەگێک لە بیرێک دەرهێنرا