14 کەس بریندار بوون
تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە شوێنی ئاگرەکەی هەولێرن
964+
شیراز عەبدوڵا
دوێنێ شەو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر دوکان سووتان و ژمارەیەک کەسیش بریندار بوون.
دوای چەند کاتژمێرێک توانرا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
تا ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لەبەردەم بازاڕی قەیسەری ماونەتەوە بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
تیمی فریاگوزاری خێرا بۆ 964 دەڵێن، چارەسەری خێرایان بۆ زیاتر لە 14 کەس کردووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەشێکیان تووشی تەنگە نەفەسی بوون.
داڕشتنەوە: توانا نەقی