964+
پارێزگارى هەولێر
ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر کۆنتڕۆڵکرا
964+
وریا فەتاح
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، لە بەردەم بازاڕى قەیسەرى هەولێر کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەى بازاڕى هەولێرى راگەیاند.
ئەوەشی وت، لێکۆڵینەوە لە هەموو رووداوەکانی رابردووش بە وردی دەکرێت و راپۆرتی کۆتایی رادەگەیەنرێت.
ئاگرەکە جگە لە برینداربوونی چەند کەسێک، زیانی گیانی نەبووە، ئەمەش بەپێی قسەی پارێزگاری هەولێر.
دوای نزیکەی چوار کاتژمێر ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری کۆنتڕۆڵکراو هێشتا نازانرێت قەبارەی زیانەکان چەندن.