دەڵێن"یارییەکە فرۆشراوە"
هاندەرانى یانەى خەلیفان رێگەى هامڵتۆنیان داخست
964+
ئاکام غەفور- خەلیفان
دژى بڕیارێکى یەکێتى تۆپى پێى کوردستان، هاندەرانى یانەى خەلیفان رێگەى سەرەکى هامڵتۆنیان داخست و دەڵێن، بڕیارەکە بۆ دژایەتى یانەى خەلیفان بووە.
کەمێک پێش ئێستا، هاندەران و گەنجانى خەلیفان گردبوونەوە و رێگاى هامڵتۆنیان داخست و تائێستاش گردبوونەوەکە بەردەوامە.
کێشەکە ئەوەیە، دوێنێ یەکێتى تۆپى پێى کوردستان سێ خاڵى لە یانەى مەخمور کەمکردەوە و بەو هۆیەوە یانەکە پاشەکشەى لە پاڵاوتنەکانى گەیشتن بە خولى پلە یەکەکان کرد.
بە قسەى هاندەران بێت، یارى یانەى بەردەڕەش و زانکۆى جیهان “فرۆشراوە” و ئەگەر یەکێتى تۆپى پێى کوردستان سزاى مەخمورى نەدابا، لە جیانى بەردەڕەش، خەلیفان و زانکۆى جیهان بۆ پلە یەک سەردەکەوتن.
هاندەران دوو داواکاریان هەیە، لەلایەکەوە داوا دەکەن بەرپرسان بێنە سەرهێڵ، لەلایەکى تریشەوە دەڵێن، مادام مەخمور سزا دراوە ئەوا دەبێت دوو خاڵى یارییەکەى خەلیفان و مەخمور بۆ یانەى خەلیفان بگەڕێتەوە.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح