دهۆک نەیبردەوە
دیسان هەولێر دۆڕا
964+
وریا فەتاح
هەولێر بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانى و ئەمجارەش لە یاریگاى خۆى بە مینا دۆڕا، دهۆکیش بە یەکسانبوون لە یاریگا هاتە دەرەوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 5.5.2024 له دوایارییهكانی گهڕی 26ـى خولی ئهستێرهكانی عێراق، یانەى هەولێر میواندارى یانەى میناى کرد و یارییەکەشى بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ پێ دۆڕاند، دهۆکیش لە ناو یاریگاى خۆى لەگەڵ یانەى حدود بە بەبێ گۆڵ یەکسان بوو.
بەم ئەنجامە، یانەى هەولێر بە کۆکردنەوەى 23 خاڵ، لە پلەى 16ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق جێگیر بووە و یانەى دهۆکیش بە 40 خاڵ پلەى شەشەمى گرتووە.؟