بۆکان هەورامی

“قوتابییەکانم دەڵێن مامۆستا تیکتۆک هەمووی بووە بە تۆ”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

گۆرانیبێژی لاو ۆکان هەورامی بە کلیپیە نوێیەکەی دەبێتە ترێندی سۆشیال میدیا و گۆرانییەکی هەورامیشی بەدەستەوەیە کەسی لێی تێناگات .

“چرای نمرە 20” گۆرانییەکی فۆلکلۆرە و لەلایەن بۆکان هەورامیەوە لە کلیپێکی سادەدا نوێ کراوەتەوە و بە ماوەیەکی کەمیش دەنگدانەوەیەکی گەورە بەدوای خۆی دێنێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 بۆکان وتی، “کلیپەکەم زۆر سادە و کوردەواریانەیە و موزیکژەنەکانم دەرخستووە، لەبری بەکارهێنانی هەر شتێکی دیکە، بێگومان دەکرێ خانمانیش بە شێوەیەکی جوان لە کلیپێک بەشداربن”

هاوکات بۆکان نیازی هەیە لە داهاتوو گۆرانیەکی هەورامی بڵاوبکاتەوە، جیاواز لە کارەکانی تری و دەشڵێت، دەبێت ژێرنووسی بۆ دابنێم، ئەوەندە تێگەیشتنی قورس دەبێت.
بۆکان هەورامی جگە لە کاری هونەری مامۆستای بیرکارییە لە هەڵەبجە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات گۆرانی بۆ قوتابیەکانی ناڵێت، بەڵام ئەوان پێی دەڵێن “مامۆستا تیکتۆک هەمووە بووە بە تۆ”.

داڕشتنەوە: پەری ساڵح

بۆکان هەورامی یەکەم رۆژی زستان

بۆکان هەورامی یەکەم رۆژی زستان "باران"ی پێیە