لە حاسڵاتەوە

کۆڵبەرەکەی رۆژهەڵاتی چاوێکی لەدەستدا و سەرانە لە جوتیارانی عەفرین دەسەندرێت

964+

ژووری هەواڵ

ئاریا مەمەندی کۆڵبەری تەمەن 17 ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت کە رۆژی هەینی لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆ هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە سەختی بریندارببوو، چاوێکی لەدەستداوە، ئاریا لەنەخۆشخانەیەکی تەورێز لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

جوتیارانی عەفرین بەدەست هێزەکانی فەیلەقی شامی سەر بە تورکیاوە گیرۆدەبوون، دەڵێن لە وەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکاندا ئەو هێزانە سەرانەیان لێ دەسەنن، کردویانەتە مەرج بەسەر جوتیارەکانەوە کە بۆ هەر دارێکی هەنار و سێوو خۆخ و لیمۆ دەبێت بڕی دوو دۆلارو نیو بدەن.

محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: زیاتر لە 37 مانگە ئاگامان لە ئۆجەلان نییە، دەبێت دەوڵەت و وەزارەتی داد راستییەکان بڵێن، گەر ئەمە گۆشەگیریی نییە ئەی چییە؟ گەر دەڵێن گۆشەگیریی نییە، با ناوێكی بۆ بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ لە حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە، دەڵێن ئۆتۆمبێلەکە بەرپرسێکی سەربازی نزیک لە گروپە ئێرانییەکانی تێدا بووە، بەرپرسەکە بەبرینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام تائێستا هیچ لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە نازاندرێت.

لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا لە ماوەی مانگی چواردا 134 کەس دەستگیرکراون، لەوانە 63 کەسیان خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن هەموو ئەو کەسانە لەبەرامبەر ناڕەزاییەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئێران دەستگیکراون.

هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ناو شارەوانی ئاماد لە باکوری کوردستان رایانگەیاند: لەو بڕوایەداین کە بە تایبەتی لە ئامەد، لە هەموو شارەوانیەکانی دیکەمان خزمەتێکی نمونەیی دیموکراتی و بەرچاو بە گەل دەکرێت.