لە مەرزى کێلێ

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت نوسینگەى گومرگى بکەنەوە

964+

وریا فەتاح

ئاگادارى ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە دەیانەوێت نوسینگەى گومرگى لە مەرزى کێلێ بکەنەوە، یەکشەممەى داهاتوو تیروپشک ئەنجام دەدرێت.

عەباس عەزیز باپیر، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت، “لەئەمڕۆوە هەر کەسێک دەیەوێت نوسینگەى گومرگى لە مەرزى کێلێ بکاتەوە، دەبێت داواکارى پێشکەش بکات و کۆتا رۆژ 12.5.2024ـە، هەر لەو رۆژەشدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت.

نوسینگەى گومرگى چییە؟

“هەموو ئەو کاڵایانەى دێنە هەرێمى کوردستان بازرگانێک خاوەنیانە، ئیشى ئەو نوسینگە گومرگیانە رایی کردنى مامەڵەى بازرگانى ئەو کاڵایانەیە لەجباتى بازرگانەکە و دواتر رەوانەکردنى بۆ ئەو شارەى بازرگانەکە دەیەوێت”، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین واى وت.

داواکار پێویستە هەڵگرى رەگەزنامەى عێراقى بێت و تەمەنى لە 24 ساڵ کەمتر نەبێت، وەک ئەوەى عەباس عەزیز باپیر باسى دەکات، داواکار دەبێت لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى پەیمانگە بێت.

پێدەچێت هەشت بۆ 10 کەس ناویان لە مەرزى کێلێ تۆمار بکرێت بۆ کردنەوەى نوسینگەى گومرگى و ژمارەشیان پەیوەستە بە ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە مەرزەکەوە.

رێگاى مەرزى کێلێ قیڕتاو دەکرێ

رێگاى مەرزى کێلێ قیڕتاو دەکرێ