سزادانی ئەوانەی ژینگە پیس دەکەن

دەربەندیخان چاوەڕێی رێمانییەکانی وەزارەتی ناوخۆیە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان چاوەڕێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سزادانی ئەوانەی ژینگە پیس دەکەن.

پیسکردنی ناوچە گەشتیارییەکان لە لایەن گەشتیاران و سەیرانکەران، ھەمووانی نیگەران کردووە، لە ھەفتەی رابردووشدا وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد بۆ سزادانی ئەو گەشتیارانەی ژینگە پیس دەکەن.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ ھەرکەسێک ژینگە پیس بکات لە 100 ھەزار دینارەوە بۆ یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

ئامانج کەساس، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ زۆر باشە، بۆشایی یاسایمان ھەبوو لەو رووەوە و نەماندەتوانی سزای ئەو گەشتیارانە بدەین، کە ژینگە پیس دەکەن”.

“چاوەڕێی گەیشتنی رێنماییەکانی وەزارەتین بۆ ئەوەی جێبەجێیان بکەین و بزانین بە چ میکانیزمێک سزای ئەو گەشتیارانە بدەین، کە پاشماوەکانیان لەدوای خۆیان جێدەھێڵن و سروشتی ناوچەکە تێکدەدەن”، ئامانج کەساس وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەک قایمقامیەت ھەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و لەگەڵ گەیشتنی بڕیارەکە دەست بە کارەکانمان دەکەین.

وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بڕیاری دا رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان بگرێتەبەر و سزای دارایی بە پێی یاسا بەسەر هەر کەس و لایەنێکدا دەسەپێنن کە ژینگە پیس دەکات، سزاکەش لە 100 هەزارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە سێ ملیۆن دینار.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی لیژنەی فەتوا باس لە گوناهی پیسکردنی ژینگە دەکات

سەرۆکی لیژنەی فەتوا باس لە گوناهی پیسکردنی ژینگە دەکات