دوو ئاهەنگ پێکەوە
ریال مه‌درید هه‌فته‌ی داهاتوو ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری دا هه‌فته‌ی داهاتوو ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگای ئیسپانیا بگێڕێت.
ریال مه‌درید دوێنێ ئێواره به بردنه‌وه له كادێز و هه‌روه‌ها دۆڕانی بارسێلۆنا به جیرۆنا، بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای ئیسپانیا و بۆ جاری 36مین نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
تۆڕی دیڤێنسا سێنترالی ئیسپانی رایگه‌یاند، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به یاریزانانی یانه‌كه‌ی گوتوه، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دوای یاری به‌رامبه‌ر گرانادا له نزیك نافوره‌ی سبیلیس له مه‌درید له‌گه‌ڵ هانده‌رانیان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
ریال چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ بایرن میونشنیش یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات ئاهه‌نگه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی بكاته دوو ئاهه‌نگ.