خولی ئەستێرەکان
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و دهۆك بردنه‌وه‌یان ده‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5.5.2024 له دوایارییه‌كانی گه‌ڕی 26ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك چاویان له بردنه‌وه و باشتركردنی شوێنی خۆیانن له ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌دا.
یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا له بارودۆخێكی خراپی دارایی و كێشه‌ی داراییدا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی مینا ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت بیباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هانده‌رانی كه‌مێك خۆش بكات و تیپه‌كه‌ش له پله‌كانی كۆتایی ریزبه‌ندی رزگار بگات، كه ئێستا له پله‌ی 16یه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدوود یاریی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕاندنی سزای یاریكردن به‌بێ هانده‌ر، تیپی دهۆك و هانده‌رانی به‌یه‌كتر شاد ده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یانه‌كه‌ی بادینان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
دهۆك له پله‌ی شه‌شه‌مه و به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش هه‌ر له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له تیپه‌كانی پله‌كانی پێنجه‌م و چواره‌م نزیك ده‌بێته‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ته‌ڵه‌به – ئه‌مانه‌ی به‌غدا 3:45
نه‌فت – نه‌فتی میسان 3:45
دهۆك – حدوود 6:00
هه‌ولێر – مینا 6:00
قوه جه‌وییه – كه‌رخ 8:15