"هێڵكه و بێچوویان تێدایه"
ئه‌و هێلانه ده‌ستكردانه‌ى بۆ باڵنده‌كانى شه‌قڵاوه دروستكرابوون ئاوه‌دان بوونه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى شه‌قڵاوه ده‌ڵێت، ئه‌و هێلانه ده‌ستكردانه‌ى بۆ باڵنده كێویه‌كانیان دروستكردبوو، ئێستا زۆربه‌یان له‌لایه‌ن باڵنده‌كانه‌وه هێلانه‌یان تێداكراوه و هێلكه و بێچوویان تێدا داناون.
نزیكه‌ى ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر شاره‌وانى شه‌قڵاوه له قۆناغى یه‌كه‌مدا 50 هێلانه‌ى ده‌ستكردى، له‌سه‌ر دار و دره‌ختى شه‌قامه سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كانى قه‌زاكه‌ى جێگیركرد، له قۆناغى دووه‌میشدا ژماره‌ى ئه‌و هێلانانه‌ی گه‌یانده نزیكه‌ى 100 دانه.
رێکان حوسێن سەرۆکی شارەوانی شه‌قڵاوه، به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا زۆربه‌ى هێلانه‌كان له‌لایه‌ن باڵنده جیاوازه‌كانه‌وه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و هێلكه و بێچوویان تێدا داناون.
وتیشی “مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بوو شوێنى تایبه‌ت بۆ باڵنده‌كان دروستبكه‌ین و دیمه‌نى شه‌قامه‌كانى قه‌زاكه‌مان جوانتر بكه‌ین”.
هێلانه ده‌ستكرده‌كان به شێوه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ له ته‌خته و دار دروستكراون و سه‌رنجى گه‌شتیاران راده‌كێشێت و به‌و پێیه‌ى شه‌قڵاوه گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كات، دیمه‌نێكی جوان به‌و شوێنانه ده‌به‌خشێت، كه لێى جێگیركراون.