ئاسایش: تەقەکەرەکە خۆی رادەست کرد
لە ناو بازاڕی هەولێر کەسێک کوژرا
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ناو بازاڕی هه‌ولێر كاسبكارێك كه مێزی فرۆشتنی جلوبه‌رگی هه‌یه، له به‌رده‌م باخی شار له لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه چه‌ند فیشه‌كێكی پێوه‌نرا و گیانی له ده‌ست دا.
تۆمه‌تباره‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا و شایه‌تحاڵێكیش به 964ی وت، كه ته‌قه‌كه‌ره‌وه‌كه خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه.
964 له شوێنی رووداوه‌كه‌یه و زانیاریی زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، “لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاوڵاتی (أ.أ س) لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە لایەن تۆمەتبارێک بە ناوی (ع ، س، أ) کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا