19 هەزار منداڵ براونەتە نەخۆشخانە

هەناسەتووندی و سکچوون و رشانەوە بەرۆکی منداڵانی سلێمانیی گرتووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 19 هەزار و 55 منداڵ بردراونەتە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی و زۆرترین حاڵەتەکان هەناسەتووندی و سکچوون و رشانەوە بوون.

بە پێی ئامارێک کە 964 لە تەندروستی سلێمانییەوە دەستیکەوتووە، 531 حەڵەتی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە و 649 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمار كراوە و 127 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 286 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 119 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا 16 هەزار و 71 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 17 نازۆر و 63 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 255 تیشك گیراوە.

ئاوات ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بە 964ـی راگەیاند، گۆڕانی وەرز کاریگەریی لەسەر زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە هەیە.

وتیشی، “ئێستا ڤایرۆسێک هەیە کە گەورە و بچووک دەگرێت و هەناسەتووندی لەگەڵدایە، حاڵەتەکانی هەناسەتووندیی تازەلەدایکبووانیش بە بەردەوامی هەیە”.

پەتایەکی قورسی ڤایرۆسی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە

پەتایەکی قورسی ڤایرۆسی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە