لە راپەڕین

ئاسایشی هەرێم گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

964+

فەهمی نەبی

دەزگای گشتی ئاسایشی هەرێم دەڵێت، بازرگانێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە لەنێوان عێراق و سوریا کاری هێنان و فرۆشتنی مادەی هۆشبەری کردووە.

کردەی دەستگیرکردنی ئەو بازرگانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بووە و پێشتووتر چەند جارێک بە چەک رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە.

ئەو بازرگانە ناوی (ئ، م، ح) لە 4.5.2024 لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستیگرکراوە هاوکات سێ کیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەک و ژمارەی ئۆتۆمبێلی لابووە.

هەفتەی پێشوو ئەو بازرگانە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەنێرێت بۆ شاری بەغدا، بەڵام دەستیبەسەردا گیراوە.

ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبار لە رابردوودا چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک رووبەووی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوە و هەڵاتووە، ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە.