تووشی تاى خوێنبهربوون ببوو
چارەسەری هاوڵاتیەکەی کەرکوک کرا و رهوانهى ماڵهوه كرایهوه
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هەفتەی رابردوو کەیسێکی توشبوو به تای خوێنبەربوون له كهركوكهوه هێنرایە سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، دۆخی تەندروستی باشە و نەخۆشخانەی بەجهێشتوە.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە 964 وت، هاوڵاتیەکی شاری کەرکوک تووشی تای خوێنبەربوون ببوو هێنرایە شاری سلێمانی و پشکنینی بۆ کرا و ئەنجامی پشکنینەکانی دەرچوون توشبووە.
وتیشی “رێکارەکانی چارەسەرکردنیان بۆ هاوڵاتیەکە کرابوو، لەگەڵ خۆپارێزی تیمەکانی تەندروستی لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە، نەخۆشەکە دۆخی تەندروستی جێگیر بووە و ئێستا رەوانەی ماڵەوە کراوەتهوه”.
سهبارهت بهو ئهنفلهوهنزایهى كه ماوهیهك تووشی ههندێك هاوڵاتی سلێمانى بووه، ئاماژهى بهوهكرد، ناڵێن دۆخی نەخۆشخانەکانیان باشە، بەڵام لە خراپترین دۆخدا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن