لە کرماشان

هاوڵاتییەکی تەمەن 65 ساڵ لەسێدارە درا

964+

پێشەوا محەمەد

پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا، رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، ئەو هاوڵاتییە 10 ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زینداندایە.

ئەو بەندکراوە، خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە. نزیکەی 30 ساڵ لەمەوبەر لە دەمەقاڵەیەکدا کەسێکی دیکەی کوشتووە و ماوەی 20 ساڵ بە نهێنی ژیاوە، 10 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشان دەستبەسەر کراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لەسێدارەدانی ئەو هاوڵاتییە 1.5.2024 بووە لە بەندینخانەی ناوەندیی کرماشان، بەڵام ئاشکرا نەکراوە”.

“هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە راگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت راگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە”، راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.

ئامارەکانی رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، مانگی رابردوو 77 هاوڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون.

وەسیەتنامەی 28 کەسایەتییە لەسێدارەدراوەکەی کەرکوک کە ت...

وەسیەتنامەی 28 کەسایەتییە لەسێدارەدراوەکەی کەرکوک کە تا ئێستاش تۆمەتبارن