دیمهنێكى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له راوچییه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه... وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى.
چه‌ند جارێك له‌ده‌ست پۆلیس رزگارى بووه
راوچییه شاره‌زاكه‌ی به‌نداوى دوكان ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌و راوچییه شاره‌زایه‌یان ده‌ستگیركردووه كه پێشتر چه‌ند جارێك له ده‌ستى پۆلیس ده‌ربازى بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌وتووه‌ته ناو بۆسه‌ى پۆلیس و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیشی ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه.
ده‌ستگیركردنى ئه‌م راوچییه له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد ئه‌نجامدراوه و لە سنوری ئاوی گوندی سەرسیان دەستگیریان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، پێشتر چەند جارێکی تر ئه‌و راوچییه زگاری بووە و یەکێك بووە لە راوچیە شارەزاکانی دەڤەرەکە و هاوکات توانیان دەست بگرن بەسەر یه‌ك بەلەمى چووپ و دوو تۆڕی راوی ماسی یه‌ك دانه پەمپی هەواو دوو سەڵبە و شه‌ش ماسی راوکراو .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.