"دهست به ئاوهوه بگرن"
لێڵبوونى ئاو بهشێكی كهركوكى بێ ئاو كردووه
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
بەهۆی بارانبارینەوە قوڕ و لیتەیەکی زۆر هاتووەته نێو پرۆژەی ئاوی کەرکوک و ئێستا ئاوەکە لێڵ بووە، فەرمانگەی ئاوی کەرکوکیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەستبگرن بە ئاوەوە.
لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوو دا ئاوی خواردنەوەى كهركوك لێڵ بووە و فەرمانگەی ئاوی کەرکوک دەڵێت، ئەگەر رێژەکە بەرزبێتەوە ناچار دەبن تۆڕباینەکان بکوژێننەوە.
هیشام ئیبراهیم زەنگەنە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگهی ئاوی کەرکوک بە 964ـی وت، لە ئێستادا رێژەی لێڵبوونی ئاوی پرۆژەی کەرکوک گەیشتوە بە FTU 800 ئەگەر بچێتە 1000 ناچار دەبن پڕۆژهكه بوهستێنن، تاوەکو رێژەی لێڵ بوونەکە دابەزێت.
وتیشی “ئەمڕۆ ئاوی خواردنەوە دابەش دەکرێت بۆیه باشترە دەست بە ئاوەوە بگرن و پاشەکەوتی بکەن”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن