خێزان و کچەکانى

مارادۆنا لە گۆڕەکەى دەردەهێننەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

خانەوادە و دوو کچەکەى دیگۆ ئارماندۆ مارادۆناى ئەفسانەى وڵاتى تانگۆ، داوایەکیان خستووەتە بەردەم دادگاى ئەرجەنتین بۆ هەڵدانەوەى گۆڕى باوکیان و دەیانەوێت بیگوازنەوە.

داواکارى خێزان و کچەکانى مارادۆنا ئەوەیە، گۆڕى ئەفسانەکەیان لە گۆڕستانى تایبەتی بێلا ڤیستا بگوازنە بۆ  دێل دیز، چوونکە ئەوان ئەوێ بە سەلامەتتر دەزانن.

گۆڕستانى دێل دیز دەکەوێتە بوینس ئایرێسى پایتەخت، هەر بۆیە خێزان و کچەکانى مارادۆنا داوا لە خەڵکی ئەرجەنتین دەکەن بۆ ئەو بڕیارە پاڵپشتیان بکەن.

مارادۆنا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2020 لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد و تائێستاش گومان لە هۆکارى مردنەکەى دەکرێت و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و تا ئێستا چەند کەسێکیش دەستگیر کراون.

دیێگۆ مارادۆنا بە نهێنی کاری دەکرد

دیێگۆ مارادۆنا بە نهێنی کاری دەکرد