سزاکەی چییە؟

ئۆتۆمبیلێک ژمارەکەی ساختەکردبوو دەستی بەسەردا گیرا

964+
ئەحمەد مستەفا

تیمەکانی هاتوچۆی هەولێر، دەستییان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت کە تابلۆکەی ساختە کردبوو، وتەبێژی هاتوچۆی شارەکە دەڵێت، “ئێستا لە گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتن راگیراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

داواشدەکات، “تابلۆی ساختەبەکار نەهێنرێ”، چونکە بە وتەی ئەو، “لەرووی یاساوە ساختە کردن (تزویر)کردنی تابلۆ تاوانە”.

ئەمڕۆ شەممە 4.5.2024، عەقید هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، “تیمەکانی هاتوچۆ لە ناوشاری هەولێر دەستییان، بەسەر ئۆتۆمبێلە تابلۆ ساختەکەدا گرتووە کە ساختەی تابلۆکەی کردووە و ژمارە کاتی لێ بەستووە”، ئەو وتی، بۆیە ئاگاداری شوفێران دەکەین بەهیچ جۆرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نەکەن”.

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت، کە 31.12.2019 بڵاوکراوەتەوە و ئاڕاستەی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان و یەكە ئیدارییەكان كراوە، هەرکەس تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی لێ بكاتەوە و تابلۆی ژمارە كاتی، یان تابلۆی ساختە بەكار بھێنێت، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

کە بەپێی خشتەی سزاکانی ژمارە یەک-ی هاتوچۆ خاڵی 42، سزای تابلۆ ساختەکردن یان دەستکاری کردنی تابلۆ بڕی یەک ملیۆن دینار کەمتر نییە، وە خاوەنەکەشی بەپێی بڕگە و ماددە سزاییەکان رووبەرووی دادگا دەکرێتەوە.

ئەوکات وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری بڕیارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، “لێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەستنی تابلۆی ساختە، رێگەخۆشكەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی راستییەكان”.

هاتوچۆی هەولێر بۆ

هاتوچۆی هەولێر بۆ "کەژاوەی مردوو" روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ...

تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەکرێتەوە