راهێنەری مانچێستەر یونایتد
“وەرزی داهاتووش لێرەم”
964+
سۆما حەکیم زادە
بە پێی قسەی فابریزۆ رۆمانۆ پسپۆڕی گواستنەوەکان لە تۆڕی Xبڵاوی کردووه‌ەوە، ئێریك تێن هاگی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد، وەرزی داهاتووش لە یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
رۆمانۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، تێن هاگ له مانچێسته‌ر ناڕوا و له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
تین هاگ لای خۆی رایگه‌یاندووه، گرێبەستیکی درێژخایەنی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیە و کەسێک نییه لە نیوەی رێگه‌دا تیپەکەی جێبهێڵێت.
شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەدا نمایشێکی باشیان نەبووە سەرەڕای ئەو کڕینە گرانبەهایانەی لە هاویندا کردوویانە، باس لەوەش دەکەن کە ئیداره‌ی یانه‌كه لەم هاوینەدا راهێنه‌ره‌كه بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی دوورده‌خه‌نه‌وه و راهێنه‌رێكی گه‌وره ده‌خه‌نه شوێنی.
بەڵام ئەوەی سەرنجە، راهێنەرە هۆڵەندییەکە سوورە لەسەر مانەوە لەگەڵ تیپەکەی.