ساغکردنەوە..

ئایا ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ ژەهراوی بووە؟

964+

محەمەد عەلی – قەڵادزێ

لە بەشێکی پەیجەکانی قەڵادزێ وابڵاوکراوەتەوە، بەهۆی تەقینی بوتڵە کلۆرەکەی پڕۆژەی ئاوی خاس، گوایە ئەو کلۆرە تێکەڵی ئەو ئاوە بووە کە بۆ ماڵان دەچێت 964 بەدواداچوونی کردووە، دەرکەوت راست نییە.

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە 964ـی وت، بەشێک لە پەیجەکان وایان بڵاوکردوەتەوە کە ئاوەکە ژەهراوی بووە بەهۆی تێکەڵ بوونی کلۆر، ئەم جۆرە بابەتانە نیگەرانی و ترسی زۆر لای هاوڵاتییان دروست دەکات.

لەبارەی پیسبوونی ئاوەکە مارف مەحمود بە 964ـی وت، ئەم دەنگۆیانە راست نین، ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ پاکەو هیچ پەیوەندی بەو بوتڵەوە نیە کەدرزی بردووەو کلۆری لێ دەچێت.

“ئەو بوتڵەی کێشەکەی دورست کردووە، لەناو کۆگای پڕۆژەکەدایە لەوێ لێی دەچێت، لەناو کۆگایەکەدا رێکاری چارەسەرمان گرتوەتەبەر تا بوتڵەکە خاڵی دەبێتەوە، کۆگایەکە دوورە لە حەوزەکان و بۆڕی ئاوەکانیش لەژێر زەویدان و کەپسن، بۆیە هاوڵاتیانی شاری قەڵادزێ لەڕێگای 964-ەوە ئاگادار دەکەینەوە، هیچ مەترسیەک لە ئاوی خواردنەوەی پڕۆژەکە و ئەو ئاوەی بۆماڵان دەچێت نییە” بەڕێوەبەری پڕۆژەکە وای وت.

ئەوەشی وت، ئێستاش بوتڵی کلۆرەکە لێی دەچێت و پڕۆژەکە چۆڵکراوە، رۆژانی هەینی ئاو دابەش ناکەین و پڕۆژەکە کار ناکات، بۆیە ئەمڕۆ ئاومان دابەش نەکردووە، بۆبەیانی کە رێژەی تێچوونی بوتڵی کلۆرەکە کەم بێت و کارمەندان بتوانن کاربکەن بەشێوەی ئاسایی ئاو دەبەش دەکرێت، کەرێژەکەشی زۆر بێت بۆسەلامەتی گیانی کارمەندەکانمان، پڕۆژەکە کار پێ ناکەین.

مەترسیەکانی تەقینی بوتڵی کلۆر چین؟

مەترسیەکانی تەقینی بوتڵی کلۆر چین؟

پۆلیسێک بە هۆی تەقینی بوتڵی کلۆرەوە گیانی لەدەستدا

پۆلیسێک بە هۆی تەقینی بوتڵی کلۆرەوە گیانی لەدەستدا