چى بۆ یانەکەى کردووە؟

چیرۆکى ریۆس و دۆرتمۆند کۆتایى دێت

964+

سۆما حەکیم زادە

دواى 12 ساڵ لە یارى کردن لەگەڵ دۆرتمۆند، هاوینى داهاتوو چیرۆکى مارکۆس ریۆس لەگەڵ یانەکەى کۆتایى دێت، بەڵام وەفادارى یاریزانەکە بۆ یانە زەردپۆشەکەى وەک یەکێک لە چیرۆکە جوانەکانى تۆپى پێ دەنوسرێتەوە.

یانەى دۆتمۆند بڵاوى کردەوە، ئەفسانەکەیان بەدواى سەرکێشییەکى نوێدا دەگەڕێت و لە هاویندا ریزى یانەکە جێدەهێڵێت.

قۆڵى ریۆس کە پێنج ساڵە بەرپرسیارێتى کاپتنى تیپەکەى هەڵگرتووە، ئێستا یانەکەى گەیاندووەتە قۆناغێکى هەستیار بۆ بردنەوەى چامپیۆنس لیگ، ئەوەش دواى ئەوەى لە یارى پێش کۆتایى و لە یارى چوون، بە گۆڵێکى بێ وەڵام بەسەر پاریسدا سەرکەوت، بۆیە یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە ریۆسى کاپتن بەر لە رۆشتنى جامە دوو گوێچکەکە بەرز بکاتەوە.

ریۆس لەگەڵ دۆرتمۆند 424 یارى ئەنجامداوە و 168 گۆڵى تۆمار کردووە و 128 گۆڵیشى بۆ هاوڕێیانى دروستکردووە،