تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە

هەرچوار شاخەوانەکە گیانیان لەدەستداوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

تەرمى ئەو چوار شاخەوانە دۆزرایەوە کە بەهۆى لافاوەوە ئاو بردنى و بێسەروشوێن بوون.

یاسر حەمە ساڵح، سەرپەرشتیارى گروپى شاخەوانى کوردستان بە 964ـى وت،”تەرمى هەرچوار شاخەوانەکە دۆزراونەتەوە”.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، تەرمی هەر چوار شاخەوانەکە دەگوازرێنەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

ئەمڕۆ هەینى، گروپێکى شاخەوانى کە لە 14 کەس پێکهاتبوون لە کاتى هەڵگەڕان بە شاخى دەربەندى مەسوران لە گوندى ئاوەسپى قەزاى قەرەداغ، بەهۆی لافاوەوە 4 لە ئەندامانى گروپەکە ئاو بردنى و گیانیان لەدەستدا.

بەوتەى ئاریان شکاک، لێپرسراوى کارگێڕى یەکێتى شاخەوانان کە بۆ 964 قسەى کردووە، گروپەکە بە مەبەستى شاخەوانى چوون بۆ شوێنەکە و ویستویانە بەو رێڕەوە ئاسنییەدا سەرکەون کە بۆ شاخەوانان دانراوە.

لەبارەى 10 شاخەوانەکەى ترەوە ئاشکراى کرد، ئەوان سەلامەتن و هاتوونەتە خوارەوە و مەترسیان لەسەر نەماوە.

چوار ئەندامى گروپى شاخەوانى لافاو بردوونى و یەکێکیان گ...

چوار ئەندامى گروپى شاخەوانى لافاو بردوونى و یەکێکیان گیانى لەدەستدا