وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بۆ 964

“ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا سێشەممە بەردەوام دەبێت”

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بە قسەی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا رۆژی سێشەمممەی ئەم هەفتەیە کاریگەری دەبێت.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بە 964ـی وت، شەپۆلەکە بەهێزە و بڕێکی باش باران باریوە، بە پێی پێشبینیەکانی ئەوان تا رۆژی سێشەممە بەردەام دەبێت و لێزمە باران دەبارێت.

وتیشی لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە.

سەبارەت بە هاتنی شەپۆلی دیکەی باران بارین لەمساڵدا دیلان رەشاد ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکەن شەپۆلی دیکە روو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بکات بەس وەک ئەمەیان سەرتاسەری نابێت و بەم رێژەیەش دابارینی تیادا نابێت.

داڕشتنەوە: توانا نەقی

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە