ناهێڵن کەس گژوگیان بەهارە بکات

دانیشتووانی باڵەکایەتی رێگای گوندەکانیان داخست

964+

ئاکام غەفور – باڵەکایەتی

لە دوای شێواندنی گوڵە شلێرەکان، دانیشتوانی باڵەکایەتی رێگری دەکەن لە خەڵک سەردانی کوێستانەکان بکەن.

لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆک کە گوڵە شلێرەکانی گۆڕبەشلێر لە باڵەکایەتی شێوێندراون، دانیشتوانی گوندەکانی باڵەکایەتی رێگای گوندەکانیان داخست بەڕوی ئەو کەسانەی بە مەبەستی کردنی گژوگیای بەهارە سەردانی ناوچەکە دەکەن.

دۆلی سەکرایەتی کە 11 گوندن، ئەمڕۆ لە چواری بەیانیەوە هاتونەتە سەر رێگا و ناهێلن کەس بچێتە کوێستانەکانی پڕژێ.

دانیشتوانی ئەو گوندانە، قسە بۆ 964 دەکەن و دەڵێن، گژوگیای بەهاری لە ناوچەکەمان بەرەو کەمبونەوە دەچێت، خەلک کە سەردانی ناوچەکە دەکات بە بێ ویژدانی گیا بەهارییەکان لە رەگەوە دەردەهێنن، رێگا نادەین چیتر کەس سەردانی کوێستانەکانمان بکات بە مەبەستی بازرگانی کردن و هێنانی گیای بەهاری و تاکو تەواو بونی وەرزی بەهاریش دانانی بازگەکانمان بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

له‌ چۆمان به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه‌ گوڵه‌ شلێ...

له‌ چۆمان به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه‌ گوڵه‌ شلێره‌كانیان له‌ناوبردوون