ئۆتۆمبێلەکە بووە بە دوو کەرتەوە

لە نزیکی قەرەهەنجیر بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا کە ئۆ تۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە وەردەگەڕێت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، رووداوەکە لە سەر رێگای چەمچەماڵ بۆ کەرکوک و نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر روویداوە.

ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆر رۆشتووە و خۆی کێشاوە بە سووتنێکی کارەبادا و ئۆتۆمبێلەکە بووە بە دوو کەرتەوە و یەک کەسی تیادا بووە کە تەنیا شۆفێرەکە بووە و گیانی لەدەستداوە.

تەرمی شۆفێرەکە بە ئەنبوڵانس بە ڕێکراوە بۆ کەرکوک.

شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون