تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە شوێنەکەن

شەقامێکی ناو هەڵەبجە داڕووخاوە و مەترسی دروست کردووە

عومەر فەتاح – هەڵەبجە

شەقامێکی ناو شاری هەڵەبجە و بەدیاری کراوی لەبەردەم نەخۆشخانەی عەنەب رۆچووە و داڕووخاوە.

تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی شەقامەکەن و بۆ ئەوەی گرفتی زیاتر بۆ هاتوچۆ دروست نەکات.

تا ئێستا هۆکاری تەواوەتی رۆچوونی شەقامەکە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆ ئەو رێژە زۆرە بارانەبێت کە لە شارەکە باریوە.

داڕشتنەوە: توانا نەقی