هەولێر
کۆبوونەوەی ئاو و مەترسی لافاو پردێکی شەقامی 100 مەتری داخست
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
یەکێک لە پردەکانی شەقامی 100 مەتری هەولێر نزیک کۆمانیای جیهان بەهۆی ئەوەی ئاوی تیا کۆبووتەوە و مەترسی لافاویش هەیە لەلایەن هاتوچۆوە داخراوە.
پەیامنێری 964 چووتە ئەو شوێنەو دەڵێت، یەکەم جارە ئەم ساڵ ئەو ژێر پردە واتە ئەندەرپاسەکە دابخرێت بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو مەترسی لافاوەوە.
شۆفێران بە ناچاری دەبێت بەسەر پردەکەدا بڕۆن و دیار نییە کەی بە رووی شۆفێراندا ئەندەرپاسەکە دەکرێتەوە.
داڕشتنەوە: توانا نەقی