رێنمایی بڵاو کراوەتەوە

چۆن لە هەورەبروسکە خۆت دەپارێزیت؟

964+

توانا نەقی

زۆر جار لە کاتی گۆڕانی کەش و هەوا بۆ باو باران و رەشبا و زریان هەورەبرووسکە روودەدات و زۆرجار مەترسی لەسەر کەسەکان دروست دەکات.

بەرگری شارستانی هەولێر چەندین ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە هەورەبروسکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، بەگشتی ئەگەر گوێت لە هەورەکان بوو لە کاتێکدا رەشەبایان لەگەڵدا بێت، ئەوا دەبێت بزانی لە مەودای مەترسیدایت بۆیە بە هەڵگرتنی چەترێکی کانزایی یان شتێکی هاوشێوەی مەترسییەکی کەمتری هەیە وەک لەوەی کە بەهیچ کەرەسەیەکەوە لە دەرەوە بیت.

دەشڵێت، باڵەخانەکان سەلامەترن و ئەو ئۆتۆمبێلانەشی سەریان کانزیی سەلامەتن هەروەها دوورکەونەوە لە کەپر و شوێنی چاوەڕوانی پاس و ژێر داری تەڕوو زۆر جێگەی دیکە.

دەقی ئەو خاڵانەی کە بەرگری شارستانی وەک خۆپارێزی لە هەورە بروسکە بڵاویکردووەتەوە:

1- باشترین پەناگە باڵەخانەکانن کە خاڵی کەرەوەی دژە بروسکە (مانع الصواعق )هەیبێت کەوا وەک وایەرێک لە بالەخانەکاندا دەبەسترێنەوە بە زەویەوە یان ناو بالەخانەکان لە شوێنە کراوەکان باشتر و لە بارترن .

2-بەگشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەریان کانزایان لەسەرە ، وەک ئۆتۆمبێل، پەناگەیەکی باشن،ئەوەش لەبەرئەوەی کارەبا بەدەوری کانزاکەدا دەڕوات، نەک لەبەرئەوەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر تایەی لاستیک بێت.

3-دوورکەوتنەوە لە پەناگەی پاس و کەپرەکان کەپێکهاتەکانی تر کەبۆ بەمەرجی خۆپارێزی و دژە بروسکە دروست نەکراون.

4-ئاگاداربوون لە ڕەشەباو هەورە بروسکەکان پێش دەستپێکردن و دوای کۆتاییهاتنیان بەمەرجی بەرچاوگرتنی کارلێک کە دەبێتەهۆی زیانەکانیان بەدووبارە بوونەوەیان.

5- ئەگەر پەناگەت نەدۆزیەوە، لەسەر زەوی چەقۆ بکە واتا دانیشتن یان خۆ درێژکردن بکە نەک شێوەی بەرزبوونەوەو راوەستانتان.

6-دوور بکەوەرەوە لە شوێنە کراوەکان بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاویەکان و سەرباڵەخانەکان یان مەیدانە پان و بەرینەکان.

7-دوور بکەونەوەلە تاوەرو شتە بەرزەکان و دارەکانی نزیک یان دارە تەرەکان.

8-ئەگەر لە یاریگاکاندان پێویستە گوێ لە هەواڵ و هۆشدارییەکان بگرن هەرچی زووە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.

9-هەورو بروسکەکان بەگشتی دوو جار دووبارە دەبنەوە لە شوێن بەرکەوتەکان بۆیە زۆرێک لە مرۆڤەکان دووجار بەرکەوتە دەبن.

10- وەرگرتنی زانیاری زیاترو خوێندنەوەی چیرۆکە مێژوویەکانی مرۆڤایەتی وەک لە دارەکانی لوتکەی و شاخەکاندا دەردەکەوێت کە بەهۆی چەندین لێدانەوە تەقێنراونەوە پارچە پارچە بوون بەڕوونی درکیان پێ دەکەن.

11-ئاگاداربە تەنها لەبەر ئەوەی شوێنەکەت جارێک لێی دراوە، نابێتە هۆی ئەوەی کە سەلامەت بێت جارێکی تر لەو شوێنە دووبارە دەبێتەوە.

12-هەورەبروسکەکان ئاسمان رووناک دەکەنەوەو بەشێوەی تۆری جالجاڵوکەیی وێنای ئاسمان دابەش دەکەن بۆیە پێویستە بزانیت بەوەی مەرتسیەکان زۆر گەورەن و پێویستە بەگرنگ وەریان بگرن .

13-پێویستە لەناوچە شاخاویەکان بچنە ناو ئەشکەوت و شوێنە پارێزراوەکان تا کەش و هەوا دەگەرێتەوە دۆخی ئاسای خۆی.

14-دوورکەوتنەوە لەدەم ئاوو شوێنە تەرەکان چوونکە ئەو جوگرافیایانە زیاتر ئەگەری گریمانەی زیاتری بەرکەوتەیان لێ بەدی دەکرێت.

بۆیە زۆر گرنگە هاولاتیان زۆر ئاگاداربن لە ئان و ساتی تێک چوونی کەش و هەوا بەجۆرێک دەبێت خۆیان بپارێزن لە مەترسیەکانی بەرکەوتەی بروسکەی هەورەکان کە زۆر مەترسیدارن لەکاتی گوێ بیستی هەورەکان دەبن، دەکرێت مرۆڤەکان لەوپەری دڵنیایدا خۆیان پەنا بدەن بۆ مەرجی مانەوەیان لە ژیان کە کاری ئێمەی بەرگری شارستانیە هەمیشە بەزانیاریەکان بە هاوڵاتیان ببەخشین تاکو بەشداربن هۆشیاریەکانی خۆپارێزی و مەرجەکانی سەلامەتی بەرادەیەک زانراون بن بەلایانەوە بۆئەوەی دانەبرێن بەزانستەکانی بەرگری شارستانی و تەواوی مەترسیەکان بم هەنگاوانەش بەشداردەبن لە بەرجەستە کردنی دڵنیایی دان و سەلامەتی و خۆپارێزیدا.