بۆنەیان هەبووە بەڵام لێیان تێکچوو
ماڵیک لە تەیراوە هەموو بارانێک ئاو دەچێتە ماڵیان
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بارانە بەخوڕەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە زیانی بەچەندین ماڵ و دوکانی گەڕەکی تەیراوە گەیاندووە، خاوەن ماڵێک دەڵێت، “هەر بارانێک ببارێت ماڵەکەم زیانی پێدەگات و تا ئێستاش قەرەبوو نەکراومەتەوە”.
ئەو ماڵەی ئەمڕۆ زیانی بەرکەوتووە، ئەمڕۆ بۆنەی “هەفتیانە”یان هەبووە، بەڵام وەک خاوەن ماڵەکە دەیڵێت بۆنەکەیان لێتێکچووەو بەرگری شارستانی میوانەکانی رزگارکردووە.