دیمهنێكى نۆرەی غاز
زیاتر له 15 هه‌زار خێزانه
هه‌ر خێزانێكی حاجیاوا 20 رۆژ جارێك غازی پێده‌درێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاواى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى بۆ به‌شه غازى ماڵانیان داناوه، هه‌ر 20 رۆژ جارێك غاز به خێزانه‌كان ده‌درێت و چاودێری وردى وه‌كیله‌كانی غازیش ده‌كه‌ن.
زیاتر له ساڵێكه ناحیه‌ى حاجیاوا كراوه‌ته قه‌زا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى قایمقامیه‌تى نه‌دراوه‌تێ و كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.
ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاوا به 964ـى وت، كه‌موكوڕیان له به‌شه غازى ماڵان هه‌یه و هه‌ر 20 رۆژ جارێك خێزانه‌كان غازیان پێده‌درێت.
وتیشی “به‌پێی ژماره‌ى دانیشتوانمان كه زیاتر له 15 هه‌زار خێزانه، بڕێكی كه‌متر غازمان بۆ دێت بۆیه پلانه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه‌یه و زۆرجارانیش له بێتواته و چوارقوڕنه بۆمان هاتووه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه غاز نه‌درێته كرێچییه‌كانى ناحیه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “بۆ هه‌موو هاوڵاتییان وه‌كو یه‌ك دابین كراوه”.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه زۆرجاران كێشه‌و گرفت له‌نێوان بریكار و هاوڵاتیان دروستبووه و ئه‌وانیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بریكارانه كردووه كه رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.