دیمه‌نێكی كاتى دروێنه‌ى جۆ له سنوورى بنه‌سڵاوه -وێنه: راگه‌یاندنى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر
جارێ گه‌نمه‌كه‌ى ماوه
له بنه‌سڵاوه (جۆ) دروێنه كرا و یه‌ك به بیستى هێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى بنه‌سڵاوه ده‌ڵێت، له دوێنێوه ده‌ستیان به دروێنه‌ى به‌رهه‌مى جۆ له سنووره‌كه‌یان كردووه، چونكه جارێ گه‌نمه‌كه‌یان ماوه پێبگات و دڵخۆشیشن كه جۆى ئه‌مساڵیان (یه‌ك به 20)ـى زیاتر هێناوه.
ساڵانه له سنوورى بنه‌سڵاوه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر، به هه‌زاران دۆنم زه‌وى به دانه‌وێڵه به تایبه‌تیش به گه‌نم و جۆ ده‌چێندرێت، به‌ڵام رێژه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵیان زیاتره له ساڵانى رابردوو.
زه‌یتۆ تاهیر تۆفیق، به‌رپرسی به‌شی كشتو‌كاڵى بنه‌سڵاوه به 964ـى وت، ئه‌مساڵ دۆخى (جۆ)یه‌كه‌یان باشه و (یه‌ك به 20)ـى زیاتر هێناوه.
پێوانه‌ى (یه‌ك به 20) بۆ دانه‌وێڵه‌كان به‌و واتایه دێت كه له چاندنى هه‌ر كیلۆیه‌ك گه‌نم یان جۆ، 20 كیلۆ به‌رهه‌م هاتووه، واتا بیست ئه‌وه‌نده‌ى به‌رهه‌مى چێندراو به‌رهه‌م هاتووه.
وتیشی “به‌پێی به‌رهه‌مى به‌ده‌ستهاتووى ئه‌مساڵ بۆ (جۆ)، بۆ هه‌ر 1.5 تۆن، 31 تۆن به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشی ئێمه و جوتیارانه”.
له باره‌ى دروێنه‌ى گه‌نمیش له سنووره‌كه‌یان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، جارێ كاتى دروێنه‌ى گه‌نم ماوه و وه‌ك (جۆ) پێنه‌گه‌یشتووه.