حه‌ج و عومره‌ی كوردستان:
” ئاگاتان لێبێت بۆ حه‌جكردن فێڵتان لێنه‌كرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هۆشداریی به‌و كه‌سانه ده‌درێت به نیازی ئه‌نجامدانی فه‌ریزی حه‌جن، كۆمپانیاكان به ناوی ڤیزه‌ی جۆراوجۆره‌وه فێڵیان لێنه‌كرێت، وته‌بێژی ئه‌وقافیش ده‌ڵێت، هۆشداریی به كۆمپانیاكان دراوه، به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره كارانه‌یان ئیجرائاتی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان له ئاگادارییەكدا، كه به “گرنگ”یان وه‌سف كردووه، لە بارەی ئه‌نجامدانی حەجەوە هۆشداری به هاوڵاتیان ده‌دات، كه خەڵكانێك بەناوی كەسی و كۆمپانیاوە دەستیان كردووە بە بانگەشەی بردنی هاوڵاتیانی موسڵمان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له رێگەی ڤیزای ساڵی یا هەر جۆرە ڤیزەیەكی دیكه.
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ده‌ڵێت، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ خەڵکانێک بەناوی کەسی و کۆمپانیاوە دەستیان کردووە بە بانگەشەی بردنی حاجیان بە رێگەی ڤیزای ساڵی یان هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیكه، لێرەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دووبارە ئاگاداربکەینەوە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە حەجێکی لەم جۆرە نییە و حکومەتی سعودییەش بۆ ئەمساڵ چەندین رێککاری توندی داناوە بۆ رێگریکردن لە حەجی نافەرمی”.
ئاگادارییەكە ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه، پێشتر وەزارەتی حەجی سعودییە بڵاوی کردووتەوە و بە هەموو شاندی وڵاتانی راگەیاندووە، کە هەر کەسێک جگە لە رێگەی فەرمی بە هەر رێگەیەکی دیكه لە وەرزی حەجدا فەریزەی حەج ئەنجام بدات، تووشی کێشە دەبێتەوە و غه‌رامه ده‌كرێت یان ده‌ستگیر ده‌كرێت، یان رێگه‌ی پێناده‌ن جارێگی دیكه گه‌شتی سعودییه بكات، بۆ ئه‌مه‌ش حه‌ج و عومره‌ی كوردستان به‌رپرسیاریه‌تی هیچ كه‌سێك له ئه‌ستۆ ناگرێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2.5.2024 به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاگاداری و هۆشداریی به كۆمپانیاكان داوه خۆیان له‌و كارانه به دوور بگرن، به پێچه‌وانه‌وه ئیجرائاتی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
وتیشی، “هه‌ر كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومره له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مامه‌ڵه بكات، ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، كه بۆی هه‌یه ئیجرائاتاكه بگاته لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كۆمپانیا و داخستنی”.
حەج و عومرە دووپاتی كردووەتەوە و هۆشداریشی داوە، هەر هاووڵاتیەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵیی یا هەر جۆرە ڤیزەیەکی تر لە سعوودیە بگیرێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هەموو دەرهاویشتەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیان.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م گه‌شتی حاجیانی كوردستان به‌ره‌و سعودییه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌ڕێبكه‌ون.