لە خولی ئەستێرەکانی عێراق

نەورۆز و نەفتی بەسڕە بەگۆڵێك یەكسان بوون

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە گەڕى 25ـى خولى ئەستێرەکانى عێراقدا، یانەی نەورۆز لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لە دەستدا و لەگەڵ نەفتی بەسڕە بەگۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
لەناو ژمارەیەك هاندەرانیدا لە سلێمانی، یانەی نەورۆز لە خولەكی 14ی گێمی یەكەمدا گۆڵی یەكەمی لە رێگەی مارادۆناوە تۆمار كرد، ئەوەندەی پێ نەچوو نەفتی بەسڕە دوای شەش خولەك و لەخولەكی 21 گۆڵی یەكسانی لەرێگەی حسام مالكەوە تۆماركردەوە.

یانەى نەورۆز 37 خاڵى هەیە و لە ریزبەندی حەوتەمەو یاریەكی دواخراوی هەیە، نەفتی بەسڕەش 22 خاڵی هەیەو لە پلەی حەڤدەهەمدایە.

راهێنەری یانەی نەورۆز هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌...

راهێنەری یانەی نەورۆز هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاشكرا كرد